Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 03

April 8, 2020

“ئەو کاتە سلێمانی شاری ڕۆشنبیری بوو، بێ جیاوازی ژنانیش ئەهاتن بۆ سینەما، لە بەشی خوارەوەی سینەماکە شوينێک هەبوو پێیان دەوت لۆچ، ژنەکان لەوێ کۆ دەبوونەوە، زیاتر حەزیان بە دەنگی فەرید و عەبدلحەلیم دەکرد لە فیلمە میسرییەکاندا و لەگەڵیاندا گۆرانییەکانیان دەوتەوە. سینەمای گۆیژەی هاوینە تەنیا هاوینان هەبوو، لە ساڵی 1957 فیلمێک لە ئێرانەوە هات پێیان دەوت «ئەمیر ئەرسەڵان»، بە شەوان ئیشی ئەکرد، 2 مانگ بەردەوام بوو، خۆ فیلمەکە هەر بە زمانی فارسی بوو، وەرگێڕان و شتی بۆ نەکرابوو, بەڵام خەڵک لە پشدەر و هەورامانەوە ئەهات بیبینێت، کچێکی تیابوو ناوی فەڕەح بوو، کچێکی جوان بوو.”