Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 11

April 13, 2020

“ئێمە ساڵانێکی زۆرە هاوڕێین و زۆربەی کات بەیەکەوەین. لەم مانگەدا کە هاتوچۆ قەدەغە کراوە و زۆربەی ئیشەکان ڕاوەستاون، 20 ڕۆژی سەرەتا لە ماڵەوە بووین، بەڵام دوای ئەوە بڕیارمان دا ئەم هەلە بقۆزینەوە و بتوانین پێکەوە کارێک بکەین، هەم سوودی هەبێت بۆ خۆمان و بۆ خەڵکیش. خەڵک هەر شتێکیان پێویست بێت پەیوەندیمان پێوە دەکەن، بە تایبەت پێویستیی ڕۆژانەی خەڵک، چونکە ناتوانن لەم کاتەدا بێنە دەرەوە. ئێمەش بەم ماتۆڕە پێداویستییەکانیان بۆ دەکڕین و بۆیان دەگەیەنین. ڕۆژانە لە کاتژمێر 11ی بەیانی تا نزیکەی 12ی شەو ئیش دەکەین.”