June 23, 2020
“جاری وا هەیە کەسێک دێ بۆ لام و پاش ئەوەی ئەزانێ نووسەرم، داوای لێبووردنم لێ دەکات و ئەڵێ، ‘ببوورە، نەدەبوایە تۆ پێڵاوی من بۆیاخ بکەی.’ پێی ئەڵێم ئەمە کاری منە و جیاوازییەک نابینم لە نێوان خۆم و ئەو کەسەی تردا کە دەبوایە پێڵاوەکانتی بۆیاخ بکردایە. یا کەسی وا هەیە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا هاوڕێمە و وەک نووسەرێک منی ناسیووە، کە بە ڕێکەوت ڕێی ئەکەوێتە لای من و پێڵاوێک بۆ پینەکردن دێنێ، ئەڵێ: ‘ئەوە تۆی خاڵۆ ڕەئووف؟ حەیفە تۆ ئەم کارە ئەکەی!’ ناڵێم شانازی بە پینەچیبوونمەوە ئەکەم، بەڵام بۆ حەیفە ئەم کارە بکەم؟ ئەی چیم بکردایە؟ ئاڵتوونفرۆشێک بوایەم چاک بوو؟ [بە پێکەنینەوە] دیارە باشتر بوو ئەگەر وەک نووسەرێک باشتر بژیبام، بەڵام پینەچیەتی و نووسەری دوو ڕەهەندی جیاوازی ژیانی منن. هەوڵم داوە خوێنەرێکی باش بم و تەنزنووسێکی سەرکەوتوویش بم. لە زۆربەی هەفتەنامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا تەنزم بڵاو کردووەتەوە. ئێستا یەکەمین کتێبی تەنزیشم کە ناوی «تەنزیلە»یە، بڵاو کراوەتەوە و من هەر پینەچیم. ئەمە منم و ئەمە ژیانی منە. بەردەوام ئەڵێم: ‘چەندەها تەنز هەیە که دەکرا بینووسم…”