Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 94

August 5, 2020

“لە تەمەنی شەش ساڵیەوە خۆشەویستیم بۆ وەرزش دەستیپێکردووە، بەهۆی نەبوونی کەلوپەلی وەرزشی لەو کاتەدا، من و هاوڕێکانم ناچاربووین خۆمان کەرەستە و ئامڕازی وەرزشی دروستبکەین. کاتێک تەمەنم گەشتە حەوت ساڵان، یەکەم تیمی تێنسی کچان لە شاری دهۆک کرایەوە و خۆشبەختانە توانیم بەشداربم. یەکێکبووم لە کچە یەکەمەکان لەسەر ئاستی کوردستان و بەشداری چەندین پێشبڕکێی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیم کردووە، ڕێگاکە ئاسان نەبوو و توشی چەندەها ئاستەنگ بووم، بەڵام جێی شانازی بوو بۆمن کە ماوەی هەشت ساڵ توانیم نوێنەری شار و وڵاتەکەم بم. خۆشەویستی من بۆ وەرزش لەوێدا نەوەستا و گەورەتر بوو، لە بوارێکی تردا بەردەوامبوو کە ئەویش شاخەوانی و گەڕانبوو بە شاخە جوانەکانی کوردستاندا. جارێکی دیکەش بەختم هەبوو کە گروپێکم دۆزیەوە کە وەک من ئارەزووی شاخەوانیان دەکرد. دوای ساڵێک لە شاخەوانی پێکەوە زیاتر وەک خێزانێکمان لێهات و ماڵیشمان بووە ئەم شاخانە کە پێکەوە دەمانبڕی، جال ە لوتکەی گەرما بووایە یاخود لەژێر لێزمە بارانی زستاندا”.