Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 17, 2020

“خەونی بوونم بە سەرۆک لەو کاتەوە دەستیپێکرد کاتێک منداڵ بووم نەخشەی عێراقم لەناو پەرتووکەکاندا دەبینی، ئەو کات وتم دەبمە سەرۆکی ئەم شوێنە. کاتێک لە قوتابخانە بووم لە قۆناغی سەرەتایی بەهۆی باسکردنی خەونەکەمەوە مامۆستا و هاوڕێکانم پێیان دەوتم سەرۆک، بەو شێوازە (سەرۆک) بوو بە نازناوی من. لە ئێستادا لێپرسراوی کۆمەڵەیەکم بەناوی (ڕەوتی کوردی)، پێم وایە ئێستاش هەر وەک ئەوەی جێی گاڵتەپێکردن بوو ڕەش پێستێک بڵێ من دەبم بە سەرۆکی ئەمریکا، بەهەمان شێوە بۆ ئێرە لە ڕۆژهەڵات و سەرەڕای ئەوەش کچە کوردێک بۆ وڵاتێکی وەک عێراق بڵێ دەمەوێت ببم بە سەرۆککۆماری عێراق هەر جێی گاڵتەپێکردنە. بەڵام من باش ئەزانم هیچ شتێک مەحاڵ نییە، ژیان پێچەوانە دەبێتەوە هەموو شتێک دەگۆڕێ، هەمووان چاوەڕێی فریادڕەسێکن و منیش خۆم بەو فریادڕەسە دەبینم، بەڵێ لە کۆتایدا من دەبمە سەرۆککۆماری عێراق.”