May 27, 2021
“تا چوارى سه‌ره‌تاییم خوێندووه و شوكر بۆ خوا ئێستا بۆ نووسین و خوێندنه‌وه پێویستم به كه‌س نابێت و رۆژانه‌ى كاروباره‌كانم راده‌په‌ڕێنم. ته‌مه‌نم 12 ساڵ بوو به عەرهبانهى قوڕكارى سه‌وزه و میوه‌م ده‌فرۆشت له‌م گوند بۆ ئه‌و گوند. بیرمدێت کە ده‌چوومه هه‌ندێك گوند له‌جیاتى پاره هێلكه و ئاردم وه‌رده‌گرت، زۆربه‌ى خه‌ڵكى گوندیش ده‌ناسم به ئافره‌ت و پیاو و منداڵەکانیشیان، ئه‌وه‌نده رێزم لێده‌گرن له‌كاتى ژه‌مى نیوه‌ڕۆش له‌سه‌ر یه‌ك سفره به‌یه‌كه‌وه نان ده‌خۆین. تا ئێستاش لەو ئیشە به‌رده‌وامم و رۆژانى هه‌ینى هێلكه‌كان له بازارى په‌له‌وه‌رى به‌رده‌ڕه‌ش ساغدهكهمهوه و ده‌یكه‌مه‌وه به پاره و بژێوى خانه‌واده‌كه‌م دابین ده‌كه‌م. چوار منداڵم قوتابین و دووانی تریشم بچووكن هێشتا كاتى قوتابخانه‌یان نه‌هاتووه. هه‌ركه‌سێك كارێك هه‌ڵبژێرت و به حه‌زه‌وه بیكات دڵنیابه سه‌رده‌كه‌وێت. سه‌ره‌تا به عه‌ره‌بانه كارمده‌كرد، ئێستا پیكابى سه‌روو مۆدێلی 2010 لێده‌خوڕم و خانه‌واده‌كه‌م وه‌كو گوڵ به‌خێوده‌كه‌م و چاوم له ماڵى كه‌س نییه. هه‌رچه‌نده كاره‌كه‌م ماندووم دەکات به‌ڵام من زۆر پێی ئاسووده‌م و تاوەکو خوا ته‌مه‌نم پێببه‌خشێت له كاره‌كه‌ى خۆم به‌رده‌وام ده‌بم”.