July 8, 2021
“ساڵانی هەشتکان ژیانی رۆژانه‌م له‌گه‌ڵ فڵچه و ره‌نگ به‌ڕێده‌كرد و له ڕێگه‌ی تابلۆكانمه‌وه ناخم ئاسوودە ده‌بوو. دوای راپەڕینەکە رەوشەکە گۆڕا ویستم هونەرێکی تر تاقیبكەمەوە و دەستمکرد به فۆتۆگرافی. فۆتۆگرافی جیاوازتربوو، كاتی كه‌متری ده‌ویست و دەبوو خاوەنی چاوێكی باشبیت. کاتی راپەڕینەکە له ئاكرێ داده‌نیشتم و ئه‌رشیفی وێنه‌كانی راپەڕینم دەكرد كه چۆن خه‌ڵك ئه‌و سه‌رده‌مه راپەڕین. دوای ئارامبوونەوەی دۆخەکە و جێگیربوونی خه‌ڵک، چووم وێنەی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی گوند و سروشتی جوانی كوردستان بگرم. دواتر بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانم دوکانێکم دانا و وێنەی بووک و زاوام دەگرت. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه له ئێستادا چینێک دروستبوون به‌بێ ئه‌ته‌كێت ده‌ستیان داوه‌ته كاری فۆتۆگرافی و هونه‌ره‌كه‌یان شێواندووه به خراپی و بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی به كاری ده‌هێنن. فۆتۆگرافی ره‌وشته ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی کامێرا دەگرێت بەدەستەوە ره‌وشتێكی به‌رزی هەبێت. هیواخوازم سروشت و كه‌لتوور و مێژووی كوردستان بكرێنه تابلۆ و لە شوێنە گشتییەکان هەڵبواسرێن لە جیاتی وێنەی بیانی و سەرنجی خەڵک بۆ سروشتی کوردستان ڕابکێشێت”.