September 13, 2021
“له ده‌ستپێكی كاركردنم له‌گه‌ڵ باوكم به چه‌ند ئامێرێكی ساده ته‌حینمان دروست ده‌كرد. بیرمدێت ئه‌و كاته ئاشی ته‌حینه‌كه‌مان به ئاو كاری ده‌كرد و كونجییه‌كه‌شمان به دار و ئاگر ده‌برژاند. رۆژانه به ماندووبوونێكی زۆر به‌رهه‌مێکی کەممان هه‌بوو. سوپاس بۆ خوا له ئێستادا كارگه‌كه‌مان له گونده‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ شارەدێی قه‌سرۆك له سنووری پارێزگای دهۆك. له ئێستادا خۆم و براكانم پێکەوە کاردەکەین و رۆژانه زیاتر له ته‌نێك كونجی ده‌كه‌ینه ته‌حین و رۆژانە زیاتر لە دوو هەزار کیلۆ تەحین بەرهەمدەهێنین. به‌شێكیان له كونجی خۆماڵییه و به‌شێكیش كونجی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كه‌ین. ئاووهه‌وای هه‌رێمی كوردستان له باره بۆ به‌رهه‌می كونجی به‌ڵام بەهۆی به‌هێزی و زۆربوونی رێژه‌ی چه‌وری له كونجی هه‌رێمی كوردستان بۆیه به‌شێكی كونجی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كه‌ین. ئێستا به‌رهه‌مه‌كه‌مان بۆ ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كه‌ین و به‌هۆی پاک‌وخاوێنی و باشی جۆری ته‌حینه‌كه‌مان خواستی زۆری له سه‌ره. هەستێکی زۆر خۆشم هەیە چونکە بەرهەمی ماندووبوونی چەند ساڵەمان دەبینم و شانازی بە خۆمەوە دەکەم”.