October 7, 2021
“بیرمدێت ١٤ ساڵ بووم عه‌ره‌بانەیەکی سێ تایه‌مان هه‌بوو گوڵه‌به‌ڕۆژه‌مان ده‌فرۆشت. تایه‌ى عه‌ره‌بانه‌كه‌مان هی پاسكیل بوو. چه‌ند برایەك بووین رۆژانه به نۆبه ده‌ڕۆیشتین بۆ به‌ر عه‌رەبانه‌كه بۆ گوڵه‌به‌ڕۆژه فرۆشتن. بۆیه باوكم پاسكیلێكى بۆ كڕین هاتوچۆمان پێده‌كرد. ئینجا کە پاسكیله‌كه و عه‌ره‌بانه‌كه تایه‌كه‌یان په‌نجه‌ر ده‌بوو له شاره‌كه‌م وه‌ستا نه‌بوو، بۆیه باوكم كه ده‌چوو بۆ هەولێر بۆ هێنانى چه‌ره‌زات تایه‌ى پاسكیله‌كه و عەرەبانه‌كه‌ى ده‌برد بۆ چاككردنه‌وه. بۆیه بیرم له‌وه كرده‌وه خۆم چاكیان بكه‌مه‌وه. ٢١ ساڵ لەمەوبەر بۆ جه‌ژنان پاسكیله‌كه‌م به كرێ ده‌دا له جه‌ژن و بۆنه‌كان تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى بووم به وه‌ستاى پاسكیل. له ئێستادا دوكانى چاکكردنه‌وه‌ى پاسكیلم هه‌یه، پاسكیل ده‌كڕین و ده‌فرۆشین و چاكیان ده‌كه‌مه‌وه. سوپاس بۆ خوا بژێوى ژیانى خانه‌واده‌كه‌می له‌سەرە. رێچكه‌ى كاركردنى خۆم دۆزیوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌م زۆر ئاسووده‌م خه‌ڵك زۆر سه‌ردانم ده‌كه‌ن له ئاكرێ و شادێكانیشى دێن”.