Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

March 9, 2022

“لە قامیشلۆ لە خێزانێکی هونەردۆست گەورەبووم کە شارەزای ئامێرە مۆسیقییەکان بوون. کە منداڵ بووم باوکم سازێکی بچووکی بۆ کڕیم و لە خێزانەکەمەوە فێری ژەنین بووم و تا ئێستاش سازەکەم ماوە. ئێستا دەتوانم هەموو ئامێرە ژێدارەکان بژەنم، بەڵام کلارنێت ئامێری دڵخوازی منە. سەرەتا لە یوتوبەوە سەیری باندە مۆسیقییەکانم دەکرد و کەسێکی تیابوو کلارنێتی دەژەنی، وایلێکردم بیکڕم و خۆم فێری کلارنێت بکەم. ئێستاش ئەندامم لە گرووپی بوتان و ستۆدیۆی ویلایەت بۆ هونەر. بەشداری چەندین گۆرانی و بۆنە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانی وەک نەورۆزم کردووە. دواتر خۆم گۆرانییەکم تۆمارکرد و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو.. هونەر خۆراکی رۆحە، شتێکە ناتوانم لێی دوور بکەومەوە”.