Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 10, 2022

“نازانم تەمەنم چەندە، چوار کچ و سێ کوڕم هەیە.خەڵکی ئاوایی پاڵنگانی سەر بە کامیارانم. کاتێک لەگەڵ مێردەکەم هاوسەرگیریمان کرد زوو توانیمان خانووی خۆمان بکڕین و ئاژەڵی خۆمان هەبوو. بەڵام ئێستا مێردەکەم نەخۆشە و کەوتووەتە جێگە، لای کوڕە بچووکمانە و منیش عادەتم بە هەوارەوە گرتووە و ناتوانم بچمە شار، بۆیە زۆر بیری مێردەکەم دەکەم و ئەم تەنیاییەش زۆر ئەستەمە بۆم. تاڵترین بیرەوەریم لەگەڵ مێردەکەم تەنیا ئەوەیە جارێک کچێکمان کە تەمەنیشی گەورە بوو، نەخۆش بوو و بردی بۆلای دکتۆر. ئەوکاتە خۆم لە هەوار بووم لای منداڵەکانی تر. دوای چەند رۆژێک هاوژینەکەم هاتەوە بینیم بەتەنیایە، بەداخەوە کچەکەمان فەوتی کردبوو و مێردەکەم لەرێگە ناشتبووی و بەتەنیا گەڕایەوە بۆ هەوار”.