Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 15, 2023

“ناوم حەبیبەیە و خەڵکی گوندی پاڵەنانی سەر بە ناوچەی کامیارانم. تەمەنم ٥٣ ساڵە و لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە مێردم کردووە. مێردەکەم چوار خۆیشک و برایەکی کەمئەندامی بوو کە لەگەڵیان دەژیام و هەموویانم دانە دانە گەورەکرد. زۆر منداڵبووم کە بابم بەهۆی لافاو لە گوندەکە ئاو بردی و هیچکات جەستەیان پەیدانەکرد. دایکم فێری نانکردنی کردم، ئەوەندە بۆی گرنگبوو هەمووکات دەیگووت دۆڵی نانتان با هەمیشە پڕ نان بێت، کە میوانتان هات نان لە چێشتەکە گرنگترە. هەر لەبەرئەوە منیش تەواوی کچەکانی خۆم و بنەماڵەی خەزوورانم فێرکرد”.