Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 26, 2023

“دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١٩ تورکیا شارەکەمانی داگیرکرد، لە کامپی نەورۆزی شاری سەرێ کانێ نیشتەجێبووم. کاتێک تورکەکان گەیشتن من نەمتوانی هەڵبێم چونکە نەخۆشبووم. رۆژێکیان کوڕە ٢٥ ساڵەکەم چووە دەرەوە بۆ ئەوەی دەرمانەکانم بۆ بهێنێت بەڵام نەگەڕایەوە، دواتر هەواڵمان پێگەیشت لە یەکێک لە زیندانە تورکییەکانی باتمان زیندانی کراوە. لەو ساتەوە ژیانم سەرەوژێر بووە، هەرچەندە نەخۆشم بەڵام خەیاتی دەکەم بۆ ئەوەی پارەی بۆ بنێرم. ئەو هیوایەی کە ماومە لەژیاندا ئەوەیە بتوانم جارێکیتر چاوم پێیبکەوێتەوە.”