تشرینی دووەم
20
2024
0 Comments
لە: خەڵکی باکوور
20/11/2024
ناوم جومعەیە، تەمەنم شەست و دوو ساڵە، شاهیدی زۆر ڕووداوی جۆراوجۆری ئەم شارە و ئەو گەرماوە دێرینەیم کە ماوەی چوارساڵ کارم تێدا دەکرد و پاکم دەکردەوە. ئەو کات خەڵکی دەهاتنە گەرماوەکە، بەڵام لەبەر تەمەنی زۆری کە نزیکەی پێنج سەد ساڵ دەبێت، بەشێکی زۆری ڕووخاوە. ماوەی هەشت ساڵ دەبێت کردوومە بە چایخانە و لەبەر ئەو مێژووە دێرینەشی ڕۆژانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن. بەردەوام موزیکی کوردی و چا پێشکەش بە میوانەکان دەکەین. ئێمە نانی مێژووی خۆمان دەخۆین.