19/02/2025
خەونی چەندین ساڵەم بووە کارگەیەکی دروومان دابمەزرێنم، بەڵام لە ترسی ئەوەی نەتوانم ئەم خەونە بهێنمە دی، بەردەوام بیرۆکەکەم دوا دەخست. دواتر کە کچەکەم کەمێک گەورە بوو و چووە قوتابخانە، ئیتر کاتی ئەوە هات کار لەسەر خەونەکەم بکەم و کارگەیەکی دروومانم بۆ خۆم دامەزراند.ناوم (مونە)یە، خانەوادەی دایکم عەرەبن و هی باوکیشم کوردن. خزمەکانی باوکم بە مونا ناویان دەبردم و ئیتر هەر بەو شێوەیە مایەوە و بەهۆیەوە ناوی کارگەکەیشم کرد بە مونا و وتم: چی دەبێت با ببێت! چونکە هیچکات درەنگ نییە بۆ هێنانەدی خەونکانمان و نازانین ژیان چیمان بۆ دەهێنێت! گەر ئێوەش هەر خەونێکتان هەیە، ئەوا هەوڵ بدەن پێی بگەن، چونکە ساتی گەیشتن بە خەونەکەت، هەستێکی زۆر تایبەتە و وەسف ناکرێت. ...