Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - North 04

July 29, 2020

“بار و گوزەرانی ژیان لێرە زۆر دژوارە، دوای زەحمەتیەکانی مانگی یەک، لە مانگەکانی هاویندا دێینە ناوچە شاخاویەکان، بۆ ماوەی دوو مانگ لەبەر مەڕوماڵاتەکانمان هەتاوەکو گژ و گیای لێبێت لێرە دەمێنینەوە. ئەو ماوەیەی لە شاخەکان بەڕێیدەکەین زۆر بە زەحمەت تێدەپەڕێت. بەیانیان زوو لە خەو هەڵدەستین و دەستدەکەین بە کارەکانمان، پاشان ئەسپەکانمان ئامادە دەکەین، چونکە شاخەکانمان بەرزن، هەربۆیە بە ئەسپ هاتوچۆ دەکەین، گوندەکە یەک کاتژمێر لە شاخەکانەوە دوورە. دواتر ئاژەڵەکان دەدۆشین، هەموو بێریەکان ئاژەڵەکانی خۆیان دەناسنەوە، پاشان شیرەکان دەخەینە ناو دەبەوە و دەیخەینە سەر ئەسپەکان و بەرەو گوندەکەمان دەگەڕێینەوە. لەوێش تاکو ئێوارە سەرقاڵی کاری ناوماڵ دەبین. ماست و پەنیر و ڕۆنە کەرە دروستدەکەین. لە دوای ئەوەی کە کارەکانی ماڵەوە کۆتایی هات، دەستدەکەم بە ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکانم، خۆم دەرچووی بەشی وانەبێژیم، ئەگەر لە تاقیکردنەوەکانم سەرکەوتووببم، ئەوا دەتوانم دەستبکەم بە کاری وانەبێژی.”