Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - North 02

July 21, 2020

“ئێمە نەریتێکمان هەیە، هەر لە منداڵییەوە دایکمان هەموو شتێکمان بۆ ئامادە دەکات وەک جیهازی و بۆمان دەخاتە تورەکەیەکەوە، بۆئەوەی کە هاوسەرگیریمان کرد پێویستمان بەهیچ کەسێک نەبێت. ئەم نەریتە بەهۆی کۆچکردن و تێکەڵبوونی دابونەریتەکانەوە کاڵبۆتەوە
من و هاوڕێکانم ماوەی ٥ ساڵە لێرە سەرقاڵی گەنم چاندنین، گەنم ئێستا لە هەموو دنیادا بە کیمیایی بەخێودەکرێت، تا بە تەواوی شین دەبێت بەردەوام کیمیایی پێدەدرێت. ئەو دەرمانە کیمیاییانە زۆر زیانبەخشن و بۆ تەندروستی مرۆڤیش زۆر خراپن، بۆیە ئێمە بە شێوەیەکی سروشتی دەیچێنین و ئەو دەرمانانە بەکارناهێنین. ئێمە حەزدەکەین هەموو جوتیارەکان نەک تەنها لە کێڵگەکاندا بەڵکو بۆ خۆشیان بە تایبەت کاری کشتوکاڵ بکەن.”