Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Sulaymaniyah

April 10, 2020

“بەهاران وەرزی جوڵەی ئێمەیە گشت ئەوو سەوزانەی من دەیانهێنم لە مەنتیقەی خۆمانە لە سەنگاو پشتی بانیمۆر . چەندین جۆری سەوزە هەیە کە تەنیا لە وەرزی بەهارانا چنگ ئەکەون، ساڵێکیان قارچکێکم دۆزییەوە لە فەیسبووک دامان بەزاند یەک دانە کیلۆ ئەبوو لەو شاخەوە هاوردمە خوارەوە نەمشکاندوە ، قارچک لای ئێمە کەمە بەڵام زۆر خۆشوو تایبەتە.”