Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 06

April 10, 2020

“ئەوە ئەخیری شاری سلێمانی بوو، تا پارکی دایک، لە گەڕەکی جولەکەکان تا پارکی دایک. سلێمانی بازنەیەکی بچووک بوو، پێیان ئەوت شەقامی سلێمانی، وەختی خۆی لە سەردەمی مێجەرسۆن، حاکمی ئەو کاتەی سلێمانی دروستی کردووە، کە دروستیشی کردووە، تەنیا یەک ئۆتۆمبێل هەبووە، ئەویش ئەوەی خۆی بووە. نازانم ئەو کاتە ئێرە چی دوکانێکی لێبووە، من باسی 1930 ئەکەم. موالیدم 1937ـە، ناسراوم بە ڕەئوف ماستاو، باوکم دوکانی ماستاوی هەبووە لە سلێمانی. هەمیشە حەزم لە پاکوخاوێنی و جلوبەرگی ڕێکوپێک بووە.”