Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 07

April 11, 2020

“لەم دۆخەی ئێستادا، مەعیشەت زۆر قورسە، خەڵک دەست و پێی بەستراوە، هەر بەو هۆیەوە کێشەی دەروونی و کێشەی خێزانی زۆر زیادی کردووە، کە بە لای منەوە دوو شتی زۆر سەرەکین بۆ بەردەوام بوون لە ژیان لە کاتێکدا زۆرینە بە دەستییەوە ئەناڵێنێت. لە ئێستاشدا کە ئەم ڤایرۆسە باڵی بەسەر جیهاندا کێشاوە، ڕاستە ئەویش کارەساتێکی ترە بۆ سەر مرۆڤایەتی، بەڵام پێش هەمو شتێک ئێمە هەموومان مردنێک قەرزدارین، بۆیە بە ڕای من پێویست ناکات بەو جۆرە ترسناکە سەیری بکەین، دڵنیابە خەڵک ئەوەنەی بە خەم، خەفەت، جەڵتە و شێرپەنجە و بە کۆمەڵێ شتی ترەوە دەناڵێنێت کە هەر باس ناکرێت، ئیتر ژیان ئاوایە، ڕاستە خۆپارێزی و پاکوخاوێنی پێویستە، بەڵام پێویست بە ترس ناکات. بچکۆلانەیەکم هەیە تەمەنی 4 ساڵە، دوو مانگ پێش ئێستا تووشی پەتا و ناڕەحەتییەک بوو، دوو شەو و دوو ڕۆژ لەژێر ئۆکسجیندا بوو لە نەخۆشخانە، ئەمەش بە جۆرێک ناڕەحەتی کردبوو کە بەتەمای نەبووین، بەڵام سوپاس بۆ خوا تەندروستییەکی زۆر باشی بۆ گەڕایەوە. ئەو منداڵەمان زۆر بە نازەوە پەروەردە کراوە، لە چاو چوار منداڵەکانی ترماندا، بەڵام ئەمەیان کۆمەڵێ هەڵسوکەوت و قسەی هەیە کە ناگونجێ لەگەڵ تەمەنەکەیدا، شتێکی زۆر خۆشی هەیە؛ دایکی زۆر لە من زیاتر خزمەتی ئەکات و لەگەڵیەتی، بەڵام کاتێ من ئەبینێت حساب بۆ دایکی ناکات.”