Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 08

April 11, 2020

“ئەم دوکانەی ئێستا منی تێدام دەکەوێتە گەڕەکی سەعە تاکۆیی، بە هۆی کەسایەتی کاکە سەعیدەوە ناو نراوە، پیاوێکی باش بوو، چایخانەیان هەبوو، هەمیشە دەهاتە لای من و سەردانی دەکردم، بە داخەوە ئێستا چایخانەکە نەماوە، بەڵام حاجی کەریمی کوڕی تا ماوەیەکی زۆریش لای جادەی مەولەوی دوکانی هەبوو. ئەو کاتە ئێرە ساحەیەکی چۆڵ بوو، گیای چاوبازەی زۆر لێ دەڕوا… مزگەوتی شیخ سەلامیش، بیرمە ئەو کاتە ئێمە دروستمان کرد، هەر خەڵکی گەڕەکەکە، ئەو کاتە زۆر هاوکاری و یارمەتی یەکمان دەدا، خەڵک زۆر بەدەم یەکترەوە دەهاتن.”