Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 08

April 12, 2020

“بێ لە ئەرکەکەی خۆم کە دابینکردنی بژێوی خۆم و خانەوادەکەمە، لە هەمان کاتدا دایک و باوکیشم لەگەڵ خۆمدا دەژین، ئەوان بەتەمەنن، پێویستە لەسەرم ئاگام لەوانیش بێت و خزمەتیان بکەم. هەرچەندە قورسە، بەڵام شانازییە بۆ من هەم بۆ ئەم دنیا هەم بۆ قیامەتیش—بۆ من زۆر خۆشە کە ببینم ماڵ چۆڵ نەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا کاتێ لەسەر کارم، ئەوان چاوێکیان لە خێزان و منداڵەکانمە. سەرتاپای ژیانم بووە بە یەک شت، ئەویش ئاگالێبوونی بەرامبەرەکەمە؛ هەم خێزان و هەم خەڵکی ئاسایی، ئەمەش بە ‌هۆی کارەکەم کە بە هاناوەچوونی خەڵکە لەو کێشانەی تووشیان دەبن و نزیکەی 7 ساڵیشە ئەم کارە ئەکەم.”