Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 10

April 12, 2020

“زۆر حەز بە ژیانێکی سادە ئەکەم، حەزم بە جەنجاڵی و قەلەقی نییە، حەز دەکەم تەنیا سەرقاڵ بم بە ئیشە سادەکەی خۆم. نامەوێ هەوڵ بۆ شتێک بەم کە هەست بکەم بەردەوام خەیاڵم لای بێت، هەموو شتێک بەو سادەییەی خۆی جوانە، ئەوەتا ئەم دۆخە نالەبارەی ئێستا تێی کەوتووین بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هیچ شتێک لە جێی خۆیدا نەماوە، بە ئاواتەوەم زوو ئەم بارودۆخە تێپەڕێنین و ژیان ئاسایی ببێتەوە.
25 ساڵ لەگەڵ براکەم لەم دوکانە بچووکەدا پێکەوە ئیشمان ئەکرد، پار لە 12ی مانگی 3 لە ناو دوکانەکەدا عەمری خوای کرد؛ ئەو ڕۆژە زۆر ماندوو بووم، چوومە پشتەوە تۆزێ پشوو بدەم، لەناو سەیارەکەدا، هاواریان کرد، ‘کاک جەمال فریاکەوە براکەت لە ئەرزا کەوتووە!’ بەپەلە بردمان بۆ نەخۆشخانە، بەڵام هەر لە دوکانەکە تەواو بووبوو…”