Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 12

April 14, 2020

”حەز دەکەم ببم بە مامۆستای وەرزش، لەبەر ئەوەی مامۆستاکەمان لە خوێندنگە وەک خوێندکارێکی چالاک لە وانەی وەرزش هەڵی بژاردووم، دەبوو لە پۆلی 8 بوومایە، بەڵام 2 ساڵ دواکەوتم، سەعیم باش نەدەکرد حەزم و لەو وانانە نەبوو. ڕۆژێکیان بۆ وانەی کوردی سەعیم دەکرد، خەوم لێ کەوت. بۆ بەیانییەکەی کە خەبەرم بووەوە و چووم بۆ خوێندنگە، یەک تۆزم دەزانی، ئەو ڕۆژە پێنج لە دەم هێنا، بۆیە مامۆستاکەم لێم توڕە بوو. تەنیا پۆلی 1 و 2 و 3م بە ئاسانی بڕی، زۆر ئاسان بوو، بەڵام دوای ئەوە زۆر قورس بوو، بە تایبەتی وانەی عەرەبی و کوردی، خۆشم لە سەعیکردندا باش نیم.“