Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 15

April 16, 2020

“جاران ماڵەکەم وەک دەرمانخانە وا بوو. 13 ساڵ دەبێت من زەخت و شەکرەم هەیە، لە 400 نەهاتۆتە خوارەوە، بەڵام ئێستا لەو کاتەوەی ئیش دەکەم، خەیاڵم لای هیچیان نییە، تەنانەت کاتێ شیرینیش دەخۆم فکرم لای نییە. بۆ من جووڵە و ئیشکردن ئەو شتەیە کە هەمیشە بە دوایدا ئەڕۆم و ناتوانم دانیشم، ژیان پڕیەتی لە بەرزی و نزمی، هیچ کات خۆم ڕادەستی ناخۆشییەکانی نەکردووە. ڕۆژێک هەتە، ڕۆژێک نیتە. بەڵام کەس گیرفانت ناگەڕێ، لێپرسراویەتیی ماڵەوە هەمووی لەسەر خۆمە. ئەگەر بەرنامەیەک بۆ ژیانم دانەنێم، زوو دەکەوم، بەڵام هیچ کات ناهێڵم ئەوە ڕووبدات.”

“یەکەم جار عەرەبانەیەکم دانا و دەستم بە ئیشکردن کرد، بیرمە بە کوڕەکەمم وت بە هەموو دوکانەکانی ئەو مەنتیقەیە بڵێ سبەینێ 2 تا 7 خواردن بێ بەرامبەرە. زۆر کەس، وەک پشتگیری بۆ ئیشەکەم، دەهاتن لەفەیەکیان دەخوارد و 5 هەزاریان دادەنا، لە کاتێکدا خۆی بە 1 هەزار دینارە.”