Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 16

April 17, 2020

”نزیکەی 13 ساڵە خانەنشین بووم، پێشتر لە بەرگریی شارستانی دەوامم ئەکرد. ژیانم ئاسایی بوو، بەڵام لە ئێستادا باری ژیان کەمێک قورسە بە هۆی ئەوەی بە مانگونیوێک یاخود 40 ڕۆژ مەعاشی خانەنشینی وەردەگرین. زۆر حەزم دەکرد ئیشێکی سەربەست بکەم، بەڵام داهاتێکی وام نەبوو کە بتوانم دەست پێ بکەم، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هێشتا ئەم ژیانەم پێ باشترە، جاران کەس نەیدەتوانی بە ئازادی بگەڕێ، بە هۆی ڕژێمی ئەوسا کەس ئازاد نەبوو لە ناو شاردا. قورسترینیان ئەوە بوو؛ هەموو گەنجێک ئەبوو 3 جار عەسکەری بکات، بەڵام تاکە شتی جاران کە باش بوو لە لام هەرزانی بوو، ئەو پارەیەی وەرمان دەگرت بەشی هەموو شتێکی دەکردین.“