Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 17

April 17, 2020

”کاسەی پڕ ئاشتی ماڵە’، هەمیشە ئەو پەندە ئەهێنمە بیری خۆم. بە خۆم ئەڵێم؛ ژیان قورسە، بەڵام هەوڵ و ماندووبوونی ئەوێت. بیر لە ژیانی خۆم ئەکەمەوە، ئەبینم هیچ خۆشییەکی تێدا نەبووە، بەڵام کۆڵم نەداوە و بەردەوامم. کچێکم خوێندکارە، ساڵانە 2 ملیۆنم داناوە بەس بۆ خوێندنەکەی، تەنیا لەبەر ئەوەی ببینم داهاتووی باش بێت. من 20 ساڵە لە سلێمانیم، بە حەقی خوا سەرم بووە بە ژێر کاسبییەوە، ڕۆژێک کار نەکەم پێمەوە دیار ئەبێت، بۆیە فریای هیچ شتێکی تر ناکەوم. کێ هەست بەم ژیانە ئەکات؟ هیچ کەس، تەنیا خۆت نەبیت، بەڵام هیچ کات بەو جۆرە دەرناکەوم و هەوڵ ئەدەم دایمە دڵخۆش دەرکەوم.”