Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 18

April 18, 2020

“بیست ساڵە خەریکی ئیشی تۆڕنەم لەم بازاڕە. هەمیشە شوکرانە بۆ خوا ئەکەم لەبەر ئەوەی ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ شەرع هیچ کێشەیەک بێ چارەسەر نییە، بۆیە هیچ کات ناترسم. ڕاستە ژیان پڕیەتی لە سەختی، بەڵام هەوڵم داوە هەموو شتێک ئاسان بکەمەوە بۆخۆم. تاکە شت کە زۆر خەیاڵم لای بێ، پەروەردەکردنی منداڵەکانمە، لەبەر ئەوەی زۆر قورسە، گەر ئاگام لێیان نەبێت، دوایی کە لە دەستت دەرچوو وەک خۆی لێ نایەتەوە. دایکوباوک هیچ کات هەست بە گەورەبوونی منداڵەکانیان ناکەن، کاتێک ئەو وشەیەیان پێ دەوتم هەستم پێ نەدەکرد، بەڵام ئێستا لە ماناکەی تێدەگەم.”