Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 01

May 27, 2020

“پێشتر یاریی باسکەم دەکرد. کاتێ تۆ ئەندامی تیپێکیت، ئەگەر کەسێک هەڵەیەک بکات بە سەر هەموو ئەنداماندا دەشکێتەوە، بۆیە سەرکەوتن زەحمەت بوو، بەڵام بوکسێن یارییەکی تاکەکەسییە، ئەگەریش خۆت کەموکووڕییەکت هەبێ، هەوڵ دەدەی چاکی بکەیتەوە. کوڕانی بنەماڵەکەمان هەموویان بۆکسێنیان دەکرد و منیش حەزم لێ بوو. چەند جارێک سەرکەوتنم لە ئاستی پارێزگای کوردستاندا [ڕۆژهەڵاتی کوردستان] بەدەست هێناوە، بەڵام شتی گەورەتر لە مێشکم دایە و لە دۆخی کۆرۆناشدا بەبێ ڕاهێنەر هەر خەریکی خۆڕاهێنانم و ڕۆژانە مەشق دەکەم.”