Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 01

May 28, 2020

“ئێستا شەماڵ نامەی من نابات بۆ یارم، چی تر ڕێی کانی ناکەم بە جێژوان! لە تەلەگرام نامەی بۆ دەنێرم و لە کافێ لەگەڵی دادەنیشم. لە شیعرەکانیشمدا دەڕۆمە سەر ئەو بابەتانەی کە لە ڕۆژانەی مندان. لەنێو شاردا دەگەڕێم، سەیری سەروخواری خۆم دەکەم، سەیری ڕەوشتی خەڵکەکە دەکەم، ئەو کوڕ و کچانەی کە دڵدارن یان لە یەک بەشەر هاتوون، یان یەک ئەدوێنن. سەیری ڕووداوەکانی کۆمەڵگە دەکەم. ئەم شتانه دەبنە هەوێن و ئامرازی شیعری من. بۆیە من شاعیری سروشت نیم و هەرچەند سروشتم خۆش دەوێ، قەد دێڕێک شیعرم ڕووی نەکردووەتە سروشت و کۆمەڵگە بەستێنی شیعرەکانی منە.”