Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 03

May 30, 2020

“پێم خۆشە بگەڕێمەوە بۆ 13 یان 14 ساڵ لەمەوپێشی ژیانی خۆم، واتە ساڵی 2006. ئەو کاتە ژیانێکی باشم هەبوو، لە ڕووی ئابوورییەوە زۆر باش بووم و کەسانێکی باش ئاموشۆیان دەکردم، بەڵام کە بەسەرمدا هات و ئەو دۆخه خۆشەم نەما، ئەو کەسانەی کە یارمەتیم ئەدان، نەک بە هانامەوە نەهاتن، بەڵکوو بڕێکیان لێم بوون بە دوژمن. ئێستاش ئەگەر بڕۆمەوە ئەو سەردەمە، هەر یارمەتیان ئەدەم، تەنانەت یارمەتی ئەوانەیش کە زیاتر لە هەموو کەس لەگەڵم خراپەیان کرد، تەبا نەبوون لەگەڵم، بەڵام ئەم جارە بە هۆشیارییەکی زۆرترەوە لەگەڵ خەڵک هەڵسوکەوت دەکەم و زیاتر ئاگادار دەبم.”