Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - West 01

July 9, 2020

“وا بۆ نزیکەی ٥ ساڵ دەچێت لەگەڵ هەرپێنج منداڵەکەم لێرە دەژیم. هاوسەرەکەم ئالودەی ماددەی هۆشبەر بوو، هەرکاتێک ئەو ماددە هۆشبەرانەی لێبببڕایە لە منی دەدا. یەکێک لە کوڕەکانم لە کاتی کارکردنی لە یەکێک لە خواردنگە شەعبییەکانی قامیشلۆدا پەنجەیەکی لە دەستدا. ئێستا بۆ پەیداکردنی بژێوی خۆم و منداڵەکانم لە بنکەی مانگی سوری کوردی سەرپەرشتیارم و هەندێک جاریش کاری پاککردنەوەی ماڵان دەکەم بەرامبەر بە پارەیەکی کەم. کاتێک جەنگ لە سوریا دەستیپێکرد، هاوکات بوو لەگەڵ ئەوکاتەی هاوسەرەکەم من و منداڵەکانی جێهێشت. هەربۆیە رووبەڕووی خێزانەکەم بوومەوە، بڕیارمدا پارێزگاری لە منداڵەکانم بکەم و هەرچۆنێک بێت بەردەوامی بە ژیان بدەین.”