Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - West 02

July 16, 2020

“پارکور لە رۆژئاوا زۆر باو نیە، بۆیە هەمیشە تووشی پرسیار و سەرسوڕمانی زۆری خەڵک دەبمەوە کاتێک لە جێگا گشتیەکاندا نمایش دەکەم. کاتێک تەمەنم ٨ ساڵان بوو، لەڕێی فیلمی (District 13)ی فەرەنسییەوە ئاشنای ئەم وەرزشە بووم، خۆشەویستی ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە و ئەم وەرزشەم تێدا مایەوە، بەڵام نەمدەتوانی ئەو جوڵانە دووبارە بکەمەوە. کاتێک تەمەنم گەیشتە ١٦ ساڵ، ویستم بگەم بەو خولیایەی خۆم و دەستمکرد بە سەیرکردنی ڤیدیۆ لە یوتیوب و ڕاستەوخۆ جوڵەکانم دووبارە دەکردەوە. یەکەم ڤیدیۆم لە چەناڵی یوتیوبەکەم لە ساڵی ٢٠١٥ دابەزاند، خێزانەکەم و هاوڕێکانم زۆریان بە دڵبوو، تا ئەو ڕادەیەی هاوڕێکانم زۆریان لێدەکردم کە فێریان بکەم، بەڵام بەهۆی مەترسی جوڵەکانەوە بەردەوام نەبوون. چەندین جار لەکاتی ڕاهێناندا بریندار بووم، بۆیە خێزانەکەم بڕیاریاندا رێگریم لێبکەن، بۆیە تا ماوەیەک بە دزییەوە ڕاهێنانم دەکرد. پلانم هەبوو یانەیەکی تایبەت بەم وەرزشە دابمەزرێنم، بەڵام جەنگ ڕێگر بوو.”