Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - West 03

July 24, 2020

” شەست ساڵ بەر لە ئێستا، کاری دابەشکردنی رۆژنامەی خەباتم دەکرد کە ئەوکات لەلایەن حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە دەردەکرا، مەودای ١٣٢کیلۆمەترم بەپێ دەبڕی لە نێوان شار و گوندەکانی ڕۆژئاوای کوردستان. چاوم بە زۆرێک لە کەسایەتییە رۆشنبیرەکانی کورد کەوتووە، لەوانە عوسمان صەبری و جگەر خوێن و چەندانی دیکە کە ئەوکات هاوسەردەمم بوون. بەهۆی کاری ڕێکخستنی حیزبییەوە لەلایەن دەسەڵاتی ئەوکاتەی سوریاوە دەستگیرکرام و لەژێر ئەشکەنجەدانی زۆردا هەستی بیستنم لەدەستدا، بەڵام ئەوە بەهیچ جۆرێک نەیوەستاندم لە کاری حیزبی. سەرەڕای ئەوەی ئێستا تەمەنم زیاترە لە نەوەد ساڵ، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆر لە شیعر و هۆنراوەکانی جگەر خوێن و عوسمان صەبریم لە یادە. “مرۆڤ پێویستە پەرۆشی ئەو شتانە بێت کە لە ژیانیدا دەیانکات، منیش سەربەرزم بەم ڕێڕەوە نیشتیمانیەی هەمە”.