Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 19

April 18, 2020

“هاوسەرەکەم ماوەیەکی زۆرە نەخۆشە، وەرەمی مێشکی هەیە، پێیان وتووم ئەگەر لە ئەمریکاش نەشتەرگەریی بۆ بکەیت. سەرکەوتوو نابێت. شەوان زۆر زۆر بێزاری دەکات، هەندێ کات هیچ جووڵەیەکی بۆ ناکرێت. لە ساڵی 1975 خێزانم پێک هێنا، بەڵام هەر لە دوای 3 مانگ منیان برد بۆ عەسکەری، لەبەر ئەوەی زۆرەملێ بوو و هەموو گەنجێک لە دوای 18 ساڵی، پێویست بوو بچێت بۆ عەسکەری، بەڵام عەسکەرییەکی ناخۆش، قورس و بێزارکەر. بیرمە جارێکیان کوڕێک لە لامەوە پێکەنی، عەریفەکە هات چنگێ خۆڵی هەڵگرت، پێی وت، ‘دەم بکەرەوە!’ خۆڵەکەی خستە دەمییەوە و پاشان پێی وت، ‘دەی جوان بیجوو.”