Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 20

April 19, 2020

“ئێمە بە ئەسڵ پێنجوێنین، بەڵام خۆم لە سلێمانی لە ساڵی 2004 لە دایک بووم. کە دەستم کرد بە خوێندن زۆرم ڕق لێی بوو، هیچ حەزم لە مەکتەب نەبوو، هەرچۆنێک بێت تا قۆناغی 4ـی سەرەتاییم خوێند و ئیتر وازم لێ هێنا، دەستم بە ئیشکردن کرد. یەکەم جار لەسەر شەقامەکان پسکیت و شتم ئەفرۆشت، پاشان چووم لە چایخانە ئیشم کرد، ئەم ئیشە خۆشترێکە، بەس ئەوە ماوەیەکی زۆرە دوکان داخراوە بە هۆی کۆرۆناوە، چاوەڕێم دوکان و بازاڕ بکرێنەوە پارە پەیدا بکەم و ماتۆڕەکەم بگۆڕم.”