Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 21

April 19, 2020

“زۆر دەمێکە هەوڵ ئەدەم بتوانم خانوویەکی خۆمم هەبێ، بەڵام نەمتوانیوە پێی بگەم، بە هەر شێوەیەک هەوڵم ئەدا، شکستم ئەهێنا؛ هەر ئیشێکم دەست پێ ئەکرد، زەرەرم تیا ئەکرد، پارە زۆر قورس کۆدەبێتەوە. پێش ئەوەی ئەم دوکانە دابنێم بەردەوام خەریکی ئیشی خواردەمەنی بووم، بەڵام نەمتوانی سەرکەوتوو بم، کافتریای خوێندنگەیەکم گرت بە کرێی ساڵانەی 15 ملیۆن، لە کۆتایی ساڵەکەدا 8 ملیۆنم دەرکردەوە، ڕێک نیوەی زەرەر، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئێستا ئەم دوکانە هەیە لەگەڵ براکەمدا دامان ناوە و لە ئیشەکانی ترم باشترە.”