Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 24

April 22, 2020

“لە مانگی 12وە خێزانەکەم لە نەخۆشخانەی دەروونییە و نەخۆشیی دەروونیی لەگەڵە، چوار منداڵیشم هەیە؛ دوو کوڕ و دوو کچ. ڕۆژانە کوڕەکان لەگەڵ خۆمدا ئەهێنمە دەرەوە، ئەوانیش باش نین و هەمان نەخۆشییان لەگەڵە، هەردوو کچەکەشم لە ماڵەوە بەجێ ئەهێلم. هەرچەندە دکتۆرەکە بۆ ئەوانیش ئەڵیت کە ڕەنگە هەمان نەخۆشییان هەبێت… هەموو کەسابەتەکەی منیش پەیوەستە بەم عەرەبانەیەوە. لەم شەقامە کار دەکەم، یادگاریم زۆر زۆرە لێرە، بەڵام ژیان وای لێ کردووم هیچم بیر نەماوە.”