Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 25

April 22, 2020

“ساڵی 2004 ئێمە لێرە نەبووین، لە ناوچەکانی خورماڵ و هەڵەبجە و هەورامان دەژیاین، هاتم بۆ سلێمانی، ئەو کاتە من منداڵ بووم و تازەش پارە گۆڕابوو، سەیرم کرد تەنیا 500 دینارم پێ بوو، ئیشێکم دەست کەوتبوو و ئەبوو بچمە سەر ئیشە تازەکەم، خۆشم یەکەم جارم بوو هاتبووم بۆ سلێمانی و شارەزا نەبووم. بەهەڵە سواری پاسێک ببووم، کاتێک دابەزیم ئینجا زانیم، مەجبوور بە پێ ڕۆیشتم، کاتێک گەیشتمە سەر ئیشەکەم بووبوو بە کاتژمێر 11، خۆی ئەبوو کاتژمێر 7 لەوێ بم، زۆریش لێم توڕە بوون… لەو کاتەوە تا ئێستا خەریکم و توانیم ژیانێکی تر بۆ خۆم دروست بکەم.”