Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 28

April 24, 2020

“ئێمە لە ماڵەوە 8 کەسین، پێشتر لە سەڵاحەدین بووین، بڕیارمان دا بێین بۆ سلێمانی بژیین؛ لێرە ئیش زۆرە، ئەتوانی ئیش بکەی. زۆریش خۆشە سلێمانی، هەموو ڕۆژێک لە سەعات 8ی بەیانییەوە دێمە دەرەوە بۆ ئیش، چای و قاوە دەفرۆشم. پێشتر ئیشی تریشم دەکرد، بەس خەڵک لێرە زۆر حەز بە چای دەکەن، بۆیە بڕیارم دا دەست بکەم بەم ئیشە، خۆشیشە بۆخۆم بەناو سلێمانیدا ئەگەڕێم و ئیشیش دەکەم.”