Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 33

April 28, 2020

“تاکە حەز کە هەمبوو ئەوە بوو بتوانم ببم بە دەلاکێکی باش و دوکانێکی خۆمم هەبێت، هەوڵێکی زۆر زۆرم ئەدا تا بتوانم بە دەستی بهێنم. تووشی زۆر ناڕەحەتی بووم، بەڵام نەمەویست کۆڵ بدەم. سەرەتا لە دوکانێک بۆ ماوەی 6 مانگ دەستم بە شاگردی کرد، بەڵام لە ڕاستیدا بۆ شاگردی نەچووبووم، زۆر هەوڵم ئەدا فێری ئیشەکە ببم، بۆیە زۆر بە وردی سەیری ئیشەکەم ئەکرد، پاش ئەو 6 مانگە توانیم دەلاکی بە باشی بکەم. هەوڵم ئەدا زیاتر لە وەستاکانمەوە فێر ببم، بۆیە زۆر نزیک بووم لێیانەوە؛ لێدانی باشیشم ئەخوارد بە دەستیان. دەمزانی نابێ قەد دەستبەرداری ئیشەکەم ببم… هیچ کەس بە کەڵکت نایەت گەر خۆت هەوڵ بۆخۆت نەیەی، هیچ کەس تا سەر لەگەڵتدا نامێنێتەوە. لە کۆتاییدا ئیستا ئەو ئیشە ئەکەم خۆم بە دوایدا دەگەڕام.”