Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 35

April 29, 2020

“لە منداڵییەوە حەزم لە گوڵە، هەر کات کە بێتاقەت بم ئەڕۆم بۆ پیاسە، هەر دوکانێکی گوڵ ببینم گوڵیکی لێ دەکڕم. زۆر کات گوڵم بۆ خۆم کڕیووە وەک دیاری، یان لە ڕۆژی لە دایکبوونی خۆمدا گوڵم پێشکەشی خۆم کردووە. ناشتوانم گوڵ پێشکەشی هەموو کەسێک بکەم، چونکە ئەو ڕێزەی من لە گوڵی ئەگرم هەموو کەس ئەو ڕێزەی ناگرێت. لە داهاتوودا ئەگەر ماڵێکم هەبێت پڕ پڕی ئەکەم لە گوڵ.”

“ئێستا لە پۆلی دوانزەم، خەمی ئەوەم لێ هاتووە زانکۆیەک نییە بۆی بچم و ئەو بەشەی تێدا بێت کە خۆم حەزم لێیەتی. حەز لە بەشی دیزاین ئەکەم کە تایبەت بێت بە دیزاینی جل، تا ئێستا هیچ شوێنێکی فەرمی نییە لە کوردستان لەو مەجالەدا، چونکە کەس لەوە تێناگات کە بەشێک لە جلوبەرگەکان چۆن دیزاینی بۆ ئەکرێت تا بگونجێن لەگەڵ یەکتردا.”