Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 38

May 2, 2020

“بەشداریکردنم لە درامایەکی کوردی وەک ئەکتەری سەرەکی یەکێک بووە لە خۆشییەکانی ژیانم. پێشتر زۆر سەرسام بووم بە نواندن، ئاواتم بەشداریکردن بوو لە فیلم یاخود درامایەکی نێودەوڵەتی، هەوڵ دەدەم شتی باشتر بەدەست بهێنم لەو بوارەدا. ھەموو تەمەنم تا ئیستا بە خۆشی ڕۆیشتووە، ڕەنگە ھەندێ کات ناخۆشیش ھاتبێتە ڕێم، بەڵام خۆشییەکانم زاڵتر بوون بەسەر ناخۆشیەکانمدا، ھیچ شتێک نەبووە کە ئەوەندەم ئاوات پێخواستبێت و بەدەستم نەھێنابێت، چونکە ھەوڵی تەواوم بۆی داوە، نامەوێت هەست بکەم ئەو شتە لەدەست دەدەم کە بۆی دەجەنگم، زۆر جار ھەوڵم داوە شتی باشتر بۆ کەسە نزیکەکانم بێت وەک لەوەی بۆخۆم، بەبێ ئەوەی خۆیان ئاگایان لێ بێت.”