Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 40

May 3, 2020

“هەرچی دەکەم ناتوانم باش بم لە وانەی عەرەبیدا، خۆشم حەزم لێی نییە و لێشی تێناگەم، زۆر قورسە بۆ من، بەڵام لە سەرجەم وانەکانی تردا زۆر باشم. زۆر حەز بە ئینگلیزی دەکەم و هەوڵیش دەدەم بتوانم قسەی پێبکەم. زۆر حەز بە ئیشکردنیش دەکەم، ئیستا لە لای مامم لەم دوکانە ئیش دەکەم. پێشتر چێشتخانە بوو، بەڵام بە هۆی مانگی ڕەمەزانەوە کردمان بە دوکانی شیرینی، بەس ئەم ئیشە زۆر خۆشتر و ئاسانتریشە.”