Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 41

May 3, 2020

“لە سەرەتای ساڵی 2013وە ئارەزووم لە کاری فۆتۆگرافەری بووە، لە وێنەگرتنی خانەوادەکەمەوە دەستم پێکرد، دواتر لە ڕێگەی سەرنجدانم لە فۆتۆگرافەری پڕۆفیشناڵی ئەندەنووسی، هاری، کە هاوکارم بوو بۆ ئەوەی زیاتر شارەزایی لەم کارەدا پەیدا بکەم، زۆر شتی لێوە فێر بووم. لە کارەکەمدا هەوڵم دا جیاوازتر دەرکەوم بە گرتنی فۆتۆی منداڵان، فۆتۆگرافی کارێکی وا ئاسان نییە، بەڵكو کاتێکی زۆر و سەلیقەیەکی بەرزی دەوێت، بە تایبەتی فۆتۆگرتنی منداڵان. وەک گەنجێک لە سەرەتادا سەرەڕای ئەو كۆسپ و بەربەستانەی هاتنە پێشم، بەڵام سووربوونم لەسەر ئارەزووەکەم و بەردەوامبوونم لە کۆتاییدا، لە لایەن خانەوادەکەم پشتگیریی تەواوم لێ کراوە، هاوسەرەکەشم نەک هەر ڕێگری لێ نەکردم، بەڵکو هاوکارمە و ئاسانکاریی زیاترم بۆ دەکات.”