Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 42

May 6, 2020

“یەکێکم لەو کەمە کەسانەی خەریکی مەڕداری و ڕەشماڵم، لەوەتەی هەم ئەمە کارمە. خێزانەکەم هەموویان هاوکارمن و بە هەرەوەزی ئیش دەکەین. منداڵەکانم هەموویان خوێندنیان تەواو کردووە و نەیانهێشت نەخوێندەوار بن، پاشان تا لە شوێنێک دادەمەزرێن لەگەڵمان دەبن و هاوکاریمان دەکەن. لە ئێستادا کوڕەکەم و کچەکانم لەگەڵمانن و دەستمان کردووە بە ڕەشماڵهەڵدان و گەرمیان و کوێستان، تا زستان ناگەڕێینەوە.”