Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 43

May 7, 2020

“تەمەنم 11 ساڵە، هەموو ڕۆژێک بۆ یارمەتیدانی خێزانەکەم ئاویان بۆ دەهێنم، چونکە شوێنێکی دیاریکراومان نییە بۆ مانەوە. کانییەکان زۆربەی جار زۆر دوورن، بەڵام من بە سەتڵ و دەبە ئاو دەبەم بۆ خێزانەکەم کە خەریکی مەڕوماڵاتن لە نزیک ڕەشماڵەکە. هەرچەند دووربن لێمانەوە، من لە هەر شوێنێک بێت ئاویان بۆ دەبەم و نایەڵم هەست بە تینوێتی بکەن.”