Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 44

May 7, 2020

“تا قۆناغی شەشی سەرەتایی بەردەوام بووم لە خوێندن، پاشان وازم لێ هێنا و دەستم بە ئیشکردن کرد. باوکم قاچێکی لەدەست داوە، بەو هۆیەوە نەیتوانی لە کارکردن بەردەوام بێت، ئەرکەکە هاتە سەر من، هەرچەندە تاقانەی ماڵەوەشم بەڵام مەجبوورم کار بکەم. بە کۆمەڵێ ئیشی جیاواز دەستم پێ کرد، لە ئێستادا بوومە وەستای گەچکاری، هەموو ئامانجی منیش ئەوە بوو بتوانم خانوویەک بۆ دایکم بکەم، سوپاس بۆ خوا توانیم ئەو ئاواتەم بهێنمە دی. هەمیشە بە خۆم دەڵێم بۆ ناتوانم وەک کەسێکی ئاسایی ژیان بکەم و تامی ژیان بکەم؟ بەهەرحاڵ، ئەمە قەدەری منە، لە ئێستادا یەک ئاواتی ترم هەیە، ئەویش ئەوەیە مەرگی دایکم نەبینم.”