Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 45

May 9, 2020

“زۆر حەزم دەکرد ببم بە مۆدێل و کاری مۆدێلی بکەم، بەڵام نەم دەزانی دەبێ لە کوێوە دەست پێ بکەم، لەگەڵ ئەوەشدا پارەیەکی وام نەبوو، بڕیارم دا لە پێشدا هەر چۆنێک بێت ئیشێک بکەم و پارە کۆ بکەمەوە، دەزانم ئەگەر بگەم بەو ئاواتەم، هەمیشە پاکوخاوێن و ڕێک دەر دەکەوم، پاشان دەتوانم بە ئاسانی بەشداری کاری ڕیکلام و فیلمی سینەمایی بکەم. لە ئێستادا من چایچیم، بەڵام کارەکام زۆر خؤش دەوێت لەبەر ئەوەی یەکەم کارمە کە دەستم پێ کردووە، لە دوای ئەوەی وازم لە خوێندن هێنا لە قۆناغی 3 ناوەندی، تا ئیستا کارەکەم نەگۆڕیوە و هەمان کار دەکەم.”