Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 46

May 9, 2020

“ئەوەندە لە کارگەکاندا کاری قورسم کرد توانای ئەو کارانەم نەما و دەستم کرد بە فرۆشتنی شتی کۆنە و بالە، بە تایبەتی بابەتی منداڵان. نزیکەی 12 ساڵە ئەو کارە دەکەم، وام لێ هاتووە پێم دەڵێن ئازادی لەعابە، لە ساڵی 1976 لە کارگەیەکی بلۆک و کاشی ئیشم دەکرد، مانگی بە 90 دینار، بۆ ئەو کاتە زۆر بوو، منیش گەنج بووم و توانایەکی زۆر باشم هەبوو، دەمتوانی هەموو کارێکی قورس بکەم. ڕۆژێکیان کارێکیان پێ ڕاسپاردم، وتیان ئەگەر بیکەی پارەی هەموو ڕۆژەکەت بۆ حساب دەکەن، کە 3 دینار بوو، دەستم کرد بە ئیشەکە، بە کەمتر لە کاتژمێرێک تەواوم کرد.”